بۆچی گرینگە بۆ خوێندن ڕووسیای فیدراڵ هەڵبژێری ؟

فیدراسیۆنی ڕووسیا، وڵاتی خوێندەوارانە. پتر لە سەدا پەنجای دانیشتووانی ڕووسیا بەرزترین ئاستی خوێندنی باڵایان تەواو کردووە. هاوڵاتیانی ڕووسیا نەریتێکی دوور و درێژی  پەروەردە و خوێندنیان هەیە. لە نێوەندەکانی خوێندندا، هەموو پێداویستییەکانی وەك شوێنی ژیان و ئارامی بۆ درێژەپێدان بە خوێندن، بۆ خوێندکاران دابین کراوە. نێوەندە نیشتمانییەکانی پەروەردە و فێرکردن، خوێندکارەکانی خۆیان لە بوارەکانی تەکنیکی و زانستە مرۆییەکان زۆر باش پەروەردە دەکەن. بۆیە خوێندکارانیان، لە رێزبەندی  نێودەوڵەتیدا بەردەوام لە ئاستی سەرەوەدان. جگە لەمە، تێچووی خوێندن لە ڕووسیای فیدراڵ بۆ نموونە لەچاو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یان بەریتانیا، گەلێك هەرزانترە. ساڵانە خوێندکارانی ١٧٠ وڵاتی جیهان ڕوو دەکەنە روسیای فیدرال بۆ خوێندن و بەدەستهێنانی بروانامە .ئێوەش دەتوانن ببن بە یەکێك لە و قوتابیانە .
Image

زمانی ڕووسی

بەربڵاوترین زمانی ئەورووپییە. پتر لە ١٦٦ میلیۆن کەس ئاخێوەری زمانی ڕووسین. لە دنیادا بە پێوەری زمانی دایك، پلەی هەشتەمی هەیە.
0
ژمارەی ئاخێوەرانی زمانی ڕووسی لە جیهاندا
Image

کەشوهەوای ڕووسیا

واتە زستانی دوور و درێژ  و سارد، و هاوینی کورت ماوەییان هەیە. لە ڕووسیادا بەگشتی جیاوازی بەرچاو لە پلەی گەرمی هاوین و ساردی زستان، دەگەڵ ڕێژەی زۆر کەمی باران بارین، بەدی دەکرێ. بەشێوەیەك لە کەنارەکانی  باشووری ڕۆژهەڵاتی دەریای ڕەشدا، لە کانوونی دووەم، پلەی مامنێوەندیی گەرمی دەگاتە ٦-  ژێر سەدی (٤٥ پلەی فارانهایت). لە ساڵی ١٩٧٤ لە مەڵبەندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی "ئۆیمیکۆن" لە سیبیریا، نزمترین گەرمیی تۆمارکراو گەیشتووەتە ٧١- پلەی ژێر سەدی (٩٦ پلەی فارانهایت). ئەم پلەیە ساردترین ئاستی سەرما بووە  کە تاکو ئێستا لە هەموو جیهاندا تۆمار کرابێ لە زۆربەی ناوچەکانی سیبیریا بەستەڵۆکی ڕووبەری ئاخی زەوی  هەرگیز پتر لە نیو مەتر ناتوێتەوە.

ڕێژەی باران‌بارینی ساڵانە لە ناوچە ئەورووپییەکانی ڕووسیا و بەشەکانی ئاسیای نێوەندیدا، لە نیوان ٦٤ - ٧٦ سانتی‌مەتر تا ٥ سانتی‌مەتر لانکە دەکات. زستان لە پێدەشتەکانی "توندرا"دا، کۆتایی نییە و ٨ تا ١٢ مانگ بەفر یان باران دەبارێ. هاوین یەک یان دوو مانگ دەخایەنێت. لە دارستانەکانی باکووری دوورەدەست، هەروەها لە زۆربەی مەڵبەندەکانی دیکەی ڕووسیا، زستانی سەخت و بەردەوام دەگەڵ هاوینی کورت و بەهار و پاییزی زۆر کورتتر بەدی دەکرێ. بە درێژایی ساڵ، لە پایتەخت، ٥٣ سانتی‌مەتر و لە ڕۆژهەڵاتی سیبیریا ٢٠ تا ٢٥ سانتی‌مەتر باران دەبارێ، بەڵام ڕێژەی بارانبارین لە ڕووسیا بەگشتی گەلێک کەمە. وەرزی زستان لە دەشتاییە ویشکەکانی "ستێپ"، سەهۆڵبەندانە و کەشوهەوای هاوینەکانی فرە گەرم و وشکە.

Image
Image
Image
Image

بۆچی خوێندکارانی ١٧٠ وڵات بۆ خوێندن ڕوو لە ڕووسیا دەکەن:

1.١- باشترین زانکۆی هەیە

خوێندکاران دەتوانن لە نێوان پتر لە ٥٠٠ زانکۆ هەڵبژاردن بکەن. بڕوانامەی ڕووسیا لە هەموو جیهاندا باوەڕپێکراوە.

 

2.تێچووی گونجاوە

تێچووی خوێندن ٧ تا ٥ جار کەمترە لە ئەورووپا. زەمالەی خوێندنی (سکۆلارشیپ) حکومی دابین دەکرێت.

3. لە داهێناندا پێشەنگن

ڕووسیا یەکێکە لە پێشەنگەکانی بواری ئەنتەرنێت، پەیوەندییە گشتییەکان، کۆمپیوتەر، خزمەتگوزاریییە دارایییەکان، ئەندازیاریی بۆشایی ئاسمان  و پیشەسازیییە داهێنەرانەکانی دیکە.

4.نرخەکان گونجاون بۆ پێداویستییەکانی ژیان

نرخی خۆراك و ئاو و کارەبا لە ڕووسیا کەمترە لە ئەورووپا.