Email Address
Info@themis.com
Phone Number
Fax: 001 (407) 901-6400
ساڵی خوێندن لە ڕووسیا بۆ دوو نێوساڵ (سیمێستر) دابەش دەبێت کە لە ١ی مانگی ئەیلوولەوە دەست پێدەکات و لە کۆتایی مانگی حوزەیران کۆتایی پێ دێت. خوێندن لە زانکۆکانی ڕووسیا، بە زمانی ڕووسییە، بۆیە سەرەتا لە ساڵی یەکەمدا خوێندکار دەبێ ناوی خۆی بۆ خوێندنی ئامادەیی پێش زانکۆ، تۆمار بکات. لێرەدا خوێندکار بۆ ماەوەی ٧ تا ١٠ مانگ دەگەڵ زمانی ڕووسی، هێندێك بابەتی دیکەش، بەگوێرەی بوارەکەی لە خوێندنی باڵا، بە زمانی ڕووسی دەخوێنێ. واتە بۆ نموونە خوێندکارانی بواری پزیشکی و ئەندازیاری، جگە لە زمانی ڕووسی، دەبێ بابەتە زانستییەکانی وەك کیمیا، زیندەوەرناسی، فیزیا و بیرکاریش بە زمانی ڕووسی بخوێنن.
بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوەت بە زمانی ئینگلیزی بخوینن، بوارەکانی پزیشکی گشتی و دەرمانسازی لە کۆمەڵێك زانکۆکانی ڕووسیادا هەن . هەڵبەت خوێندن لە هێندێك لە کۆلێژەکانی ئەندازیاریش (بەشێوەیەکی سنووردار) بە زمانی ئینگلیزیش هەیە. ئەو خوێندکارەی کە دەیەوێت بە زمانی ئینگلیزی بخوێنێ، ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەی بابەتە زانستییەکانی وەکو کیمیا، زیندەوەرناسی، فیزیا و بیرکاری لە زانکۆکاندا دەبێتەوە. دیارە خوێندکار پاش تێپەڕکردنی ئەو تاقیکردنەوانە، دەتوانێ درێژە بە خوێندن لە زانکۆ بدات. لە ئەگەری سەرنەکەوتندا، خوێندکار دەتوانێ ناوی خۆی بۆ یەك ساڵی خوێندنی ئامادەیی پێش زانکۆ بە زمانی ئینگلیزی تۆمار بکات.
خوێندکار پاش هاتنی بۆ ڕووسیا و وەرگیرانی بۆ خوێندنن لە یەك ساڵەی ئامادەیی پێش زانکۆدا، تێچووی خوێندنی لێ وەردەگیرێ.
پاش پەسەند کردنی بەڵگەنامەکان لە زانکۆ، لە ماوەی ٤٥ رۆژدا بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ خوێندنی یەک ساڵەی ئامادەیی پێش زانکۆ، پێ دەگات.پاش وەرگرتنی بانگهێشنامە، خوێندکار پێویستە بۆ وەرگرتنی ڤیزا، ئەو بەڵگەنامانەی خوارەوەی پێ بێت و سەردانی باڵوێزخانەی ڕووسیا بکات:
١- پاسپۆرت، بانگهێشنامەکە، فۆڕمی پڕکراوی داواکردنی ڤیزا.
٢- دەقی ڕەسەنی بڕوانامە، لەگەڵ کۆپییەکەکی بە زمانی ڕووسی، هەردووکیان دەبێ لە لایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە پەسەند کرابێت.
٣- پشتگیریی پشکنینی پزیشکی کە بیسەلمێنێ خوێندکار ئایدز و هیچ نەخۆشییەکی نییە و لە لایەن فەرمانگە پەیوەندی دارەکانەوە پەسەند کرابێت.
٤- ٢ ٢ وێنەی خوێندکار کە پشتەوەی سپی بێت.