تیمی پشتیوانیی خوێندکاران، ڕاوێژکاری بۆ هەموو خوێندکاران و خێزانەکانیان دابین دەکەین.

Image

بۆ خوێندکاران:

هاوکاری بۆ هەڵبژاردنی زانکۆی گونجاو. بە لەبەرچاوگرتنی ئارەزوو، توانا و ڕادەی دارایی خوێندکار.

پڕکردنەوەی داخوازیی وەرگرتن لە زانکۆکان کە بریتییە دەبێ لە داخوازی بۆ دابینکردنی شوێن بۆ خوێندنی یەك ساڵەی ئامادەیی پێش زانکۆ، هەروەها بەرزکردنەوەی داواکاری وەرگرتنی ڤیزای خوێندن لە نێوەندەکانی خوێندنی باڵای ڕووسیا.

پڕکردنەوەی فۆرمی پێویست بۆ داواکردنی ڤیزای ڕووسیای فیدراڵ .

پێشوازیکردنی خوێندکار لە فڕۆکەخانە. دە بێ خوێندکار پێشتر کۆمپانیا لە وردەکارییەکانی گەشتەکەی ئاگادار بکاتەوە.

یارمەتی بۆ دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوون لە میوانخانەدا.

یارمەتیدان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.

یارمەتییدان بۆ وەرگرتنی بیمەی تەندرووستی.

یارمەتیدان لە کاتی تۆمارکردنی خوێندکار لە زانکۆ، هەروەها لە کاتی وەرگرتن و درێژکردنەوەی ڤیزا لە فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی خزمەتگوزاری نیشتەجێبووانی بیانی.

یارمەتیدان بۆ کردنەوەی هەژماری بانکی و کڕینی سیم کارتی مۆبایل.

Image

بۆ خێزانەکان:

ئاگادارکردنەوەی باوانی خوێندکارەکان لە چۆنێتیی خوێندن و بەرەوپێشچوونی ئاستی ئەکادیمیی منداڵەکانیان (لە ئەگەری داواکردندا).

یارمەتیدان لە کاتی وەرگرنی ڤیزا و دابینکردنی شوێنی مانەوە لە میوانخانە بۆ هاوژین و منداڵانی خوێندکارەکان (لە ئەگەری داواکردندا)

دابینکردنی ئامرازی گواستنەوەیان لە فڕۆکەخانە بۆ میوانخانە (هوتێل).