شارەکانی ڕووسیا

ڕووسیا بە کولتوورە دەگمەنەکەی و بە مێژووە دەوڵەمەندکەی، دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهانە. هەروەها دەوڵەمەندیشە بە شوێنە جوانەکان و دڵفرینەکانی. لێرەدا ٣ شاری هەرە جوان بە ئێوە دەناسێنین:

01 سانکت - پێتێربورگ

مێژووی دەوڵەمەندی سان پیترزبوورگ، ئەو شارەی لە پلەی یەکم داناوە. سانکت - پێتێربورگ بە شاکارە بیناسازییەکانی، بە  مۆزەخانەی ئێرمیتاژ، بە کڵێسەی گەورەی ئیسحاق، بە قەڵای پیتر و پاڤڵ، بە شەوانی سپی و پردی جووڵاوی، بە باغ و کەناری ڕووبارەکەی، هەموو ساڵێ سەرنجی گەشتیاران لە هەموو جیهاندا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ تا چاویان بەم شارە جوانە بکەوێ.  دیتنی جوانییەکانی سانکت- پێتێر بورگ هەستی گەشتیاران وەها بەرز دەکاتەوە کە ئارەزووی دیتنی دووبارەی دەکەنەوە.

ڕاستییەکی سەرنجڕاکێش دەربارەی ئەم شارە هەیە: سانکت - پێتێربورگ پایتەختی تراموای جیهانە. درێژایی هێڵەکانی تراموا لەم شارەدا زیاتر لە ٦٠٠ کیلۆمەترە. ئەم ڕاستییە لە کتێبی گینزدا تۆمار کراوە.

02 مۆسکۆ

بە متمانەوە دەتوانین بڵێن کە مۆسکۆی پایتەخت، دووەم جوانترین شاری ڕووسیایە. مۆسکۆ بە یادگاری و شوێنەوارە بەناوبانگەکانی وەك: کۆشکی کرێملین، مەیدانی سوور، کڵێسەی مەزنی مەسیحی ڕزگارکەر، دەروازەی هەستانەوە، دەروازەی سەرکەوتن، گەلەری تریتیاکۆڤ، مووزەخانەی پووشکین و دەیان و سەدان شوێنی دیکە، یەکێك لە کۆنترین و مەزنترین شارەکانی ئەرووپاش دەژمێردرێ. بەگشتی ئەم شارە جوان و مەزنە شایانی دیتنە.

03 کازان

سێیەم شاری ڕووسیایە پایتەختی تاتارستان، بەندەری کازان کە لە لێواری ڕووباری ڤۆڵگا هەڵکەوتووە. شارێکی مەزنە بە دوو کولتووری تێکەڵاوی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوایی، واتە ڕووسی و تاتاری. یەکێك لە شوێنەوارە هەرە بەناوبانگەکانی ئەو شارە، کۆشکی کرێملینە کە لە سەردەمی تێزار گرۆزنیدا ساز کراوە.

کولتووری ڕووسی

کولتووری ڕووس، مێژوویەکی دوور و درێژ و دەوڵەمەندی هەیە و پشتی بە وێژەیەکی دەوڵەمەند، باڵە، نیگارکێشیی و مووزیکی کلاسیك بەستووە. ئەگەرچی لەوانەیە ڕووسیا لەبەر چاوی کەسانی بیانی، وەك وڵاتێکی پڕ لە تەم و مژاویی ببیندرێ، بەڵام بەپێچەوانە ڕووسیا، لە جلوبەرگە نەتەوییە ڕەنگاوڕەنگەکەی بگرە هەتاکوو نەخش و نیگارە ڕازاوە ئایینییەکانییەوە، خاوەن کولتوورێکی درەوشاوە یە. دیارە لێرەدا زۆر بەگشتی باسی داب و نەریتی ڕووسیا کراوە.

نیشتمان

تالیا ڤاگنێر، پزیشك  و پسپۆڕی چارەسەرکردنی پرسەکانی هاوژینی و ماڵباتی و پسپۆری گەشەی کولتووری، پێیوایە کولتووری ڕووسی بەوپەڕی ڕێزەوە دەڕوانێتە نیشتمان و ماڵبات و لە وتووێژ دەگەڵ گۆڤاری "Live Science"دا،  دەڵێ: "دەسەڵاتی یەکێتی سۆڤیەت بە بڵاوکردنەوەی ترس و بێ متمانەیی گشتی لە نێوان ماڵباتەکان و کەسانی دەرەوەیان بە خزم و کەسانی نزیکیشەوە، مۆرکی خۆی لە بواری کولتووری داناوە". دیارە پارتی کۆمۆنیست پتر لە ٧٠ ساڵ حوکمڕانی بەسەر ڕووسیا و وڵاتانی دەوروبەریدا کرد وە و ئەو ولاتانەی لە کۆمارە سۆڤیەتە سۆسیالیستیییەکاندا کۆ کردبووەوە. یەکێتیی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ هەرەسیهێنا.

 
 
Image

باڵەی ڕووسی سەمای باڵە شانازیی نەتەوەیی زمانی ڕووسی و "دەروازەی ئاشنابوون" بە کولتووری ڕووسیایە. ئەو هونەرە لە ئیتاڵیا و فەڕەنسا سەری هەڵداوە و لە ڕووسیا "دووەم نیشتمانی خۆی" دۆزیوەتەوە. ڕووسیا تەنیا وڵاتێکە کە نەریتی باڵەی کلاسیکی پاراست و پەرەی پێدا، تاکوو دووبارە پێشکەشی بکات بە تەواوی وڵاتانی جیهان.

 
Image
مووزەخانەی دەوڵەتی ئێرمیتاژ لە ٥ بینای پێکەوە نوسێندراو پێکهاتووە ڕووبەرەکەی نزیك بە ٧١٩٤٨٠ مەتری چوارگۆشەیە (پێتان سەیر نییە؟). پتر لە ٣ میلیۆن پارچە بەرهەمی هونەری لەو مووزەخانەیدا پارێزراون. واتە ئەگەر بۆ بینینی هەر ئاسەوارێکی هونەری ١ خولەك کات دابنێی، نزیکەی شەش ساڵت پێویستە تا هەموویان ببینی.

وەرزش لە ڕووسیا

بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو براوەکانی ڕووسیا لە کێبەرکێ وەرزشیییەکاندا، سەلمێنەری ئاستی بەرزی وەرزشی ڕووسیا بوون کە وەرزشی روسیا یکێکە لە هەرە بە هێزەکانی جیهان. لە ڕووسیا بێ پسانەوە بۆنەی وەرزشی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچن، بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە ئۆلەمپیادی زستانی ساڵی ٢٠١٤ لە شاری سووچی و ئۆلەمپیادی خوێندکارانی زانکۆکانی دنیا لە ساڵی ٢٠١٣ لە شاری کازان بکەین. لە ساڵی ٢٠١٦، سێ پاڵەوانی وڵاتانی دنیا و دوو پاڵەوانی وڵاتانی ئەورووپا لە ڕووسیا بەڕێوە چوون، لە ساڵی ٢٠١٨یش پاڵەوانی وڵاتانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ لە ١١ شاری ڕووسیا بەڕێوە چووە. دیارە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کێبەرکێ وەرزشیانە ، ژێرخانێکی سەردەمیانەی وەرزشیی وەک: کۆمەڵگە ورزشییەکان، یاریگاکان، گۆڕەپانەکانی خلیسکێن،  شوێنی ڕاهێنانە وەرزشییەکان  لە شارەکانی ڕووسیا ساز کراون.
Image
Image
Image

ڕووسیا لە ئۆلەمپیادی زستانیی ساڵی ٢٠١٤ لە سووچی کە لە ٧ تا ٢٣ی شوبات بەڕێوە چوو، میوانداریی کێبەرکێکانی کرد و ٢٣٢ وەرزشکاری سەرتاسەری ڕووسیا لە گشت ١٥ بواری ئەو ئۆلەمپیادەدا بەشدار بوون. تاکو ئەمڕۆ ئەمە گەورەترین تیمی ڕوسیا بووە کە لە ئۆڵەمپیادێکی زستانیدا بەشداری کرد بێت.

نرخەکان لە ڕووسیا

نرخی کرێی شوقە بۆ هەر مانگێك لە ڕووسیادا

یەك ژوور: لە نێوەندی شارلە ٢٢ هەزار ڕۆبڵ.

٣٣٤ دۆلار

دوو ژوور: (یەک ژووری نووستن) لە دەرەوەی نێوەندی شار ١٤ هەزار ڕۆبڵ.

  ٢٢٥ دۆلار

سێ ژوور: (دوو ژووری نووستن) لە نێوەندی شار ٣٩ هەزار ڕۆبڵ و زیاتر

چوار ژوور: (سێ ژووری نووستن) لە دەرەوەی نێوەندی شار ٢٧ هەزارروبڵ و زیاتر .
Image

نرخی خزمەتگوزارییەکان/ بۆ مانگێك

خزمەتگوزارییە گشتییەکان (کارەبا، گەرمی، ئاو، زبڵ‌وزاڵ) بۆ هەر شوقەیەکی ٨٥ مەتری چوارگۆشە (٤ هەزار تا ١٠ هەزار ڕۆبڵ)١٠٢ دۆلار

 ئەنتەرنێت لەسەر بنەمای Mb/s یان سنووردار، یان بێ‌سنوور، کێبڵی ADSL ٤٧٩ ڕۆبڵ،  ٢٠/٧ دۆلار

Image

نرخی کڕینی شوقە لە ڕووسیا

١- نرخی هەر مەتر چوارگۆشە لە ناوەندی شاردا ٨٠ هەزار ڕۆبڵ.
بە گشتی لە ناو روسیا هەر مەتر چوارگۆشە ٤٥ هەزار تا ٣٠٠ هەزارروبل.
 ٦٧٦ نا ٤٠٠دۆلار .
٢- نرخی هەر مەتر چوارگۆشە لە دەرەوەی شار ٥٤ هەزار ڕۆبڵ.
 ٨١٩ دۆلار.
 بە گشتی لە ناو  ڕووسیا هەر مەتر چوارگۆشە (٤٨١- ٢١٠٠) دۆلار.
Image