1
بۆ وەرگرتنی خوێندکار لە بەرنامەی خوێندنی یەك ساڵەی ئامادەیی پێش زانکۆی، پیویستە پەیوەندی بگرن بەو ژمارە تەلەفۆنانەی کۆمپانیا کە لێرەدا ئاماژەی پێکراوە و زانیارییەکان (بە شێوەی WORD یان PDF) پڕ بکەنەوە؛ یان داواکارییەکانتان بەشێوەی ئۆنڵاین پڕ بکەنەوە و بینێرن.
2
کۆپی پاسپۆرتی خۆت دەگەڵ کۆپییەك لە دەقی وەرگێڕدراوەکەی بە زمانی ڕووسی کە لە لایەن نووسینگەی وەرگێڕانی یاساییەوە پەسەند کرابێت. ماوەی کارایی پاسپۆرتەکە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە، نابێ کەمتر لە دوو ساڵ بێت.
3
کۆپییەکی دوایین بڕوانامەی خوێندکار لەگەڵ لیستی نمرەکان و دەقی وەرگێڕدراوی بە زمانی ڕووسی کە لە لایەن نووسینگەی وەرگێڕانی یاساییەوە پەسەند کرابێت.
4
بۆ دەرچووانی زانکۆ: کۆپییەکی بڕوانامەی زانکۆ و کۆپییەکی دەقی وەرگێڕدراوەکەی بە زمانی ڕووسی کە لە لایەن نووسینگەی وەرگێڕانی یاسایییەوە پەسەند کرابێت.
بۆ پڕکردنەوەی داواکاری  سەردانی ئەم لاپەرەیە بکەن
بەڵگەنامە پێویستەکان دەبێ سکان بکرێن و بە ئیمەیل بۆمان بنێردرێن.